کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

21:25 - 21 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی،کاک قادر محەممەدی باوکی  هاوڕێ "کەیوان محەممەدی"  پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات خەڵکی گوندی "گردکسپیان" سەر بە  شاری پیرانشار بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەست دا.

لەو ڕووداوی هاتوچۆدا که لە نێوان دوو ماشینی جۆری پراید و لە شوێنێک بەناوی سێڕێیانی توانێ گردکشانە ڕووی داوە، ٤ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دەدەن و ٤ هاووڵاتی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا باوکی "کەیوان محەممەدی"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گیانی لە دەست دا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.