کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەكی حیزب كۆچی دوایی كرد

14:36 - 2 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: مام "زابت ئەحمی‌زاده" باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، مام "زابت ئەحمی‌زادە" خەڵكی گوندی"ئاخچەقەل"سەر بە ناوچەیە سۆمای ورمێ لە تەمەنی ٧٠ سالیدا بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.

 مام زابت باوکی پێشمەرگە و تێكۆشەری حیزب كاک "نوسرەت ئەحمی‌زادە" بوو. ناوبراو بە هۆی ئەوەی کە کوڕەکەی پێشمەرگەی حیزب بوو چەندین جار لەلایەن هێزە دژیگەلییەكانی ڕێژیمەوە ئازار و ئەشكەنجە درابوو.

مام زابت کەسێکی نیشتمانپەروەر و جیگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.