کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی یەکەمین شەهیدی شاری نۆدشە کۆچی دوایی کرد

18:59 - 7 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: باوکی شەهید "مەهدی سەبزه" یەکەمین شەهیدی قارەمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نۆدشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "لوتفوڵڵا سەبزە" باوکی شەهید مەهدی سەبزه لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

کاک لوتفوڵڵا کەسایەتییەکی جێگای باوەڕێ خەڵکی ناوچەکە بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدەکەی مایەوە.

شەهید مەهدی سەبزە ساڵێ ١٣٣٥ی هەتاوی لە شاری نۆدشه لەدایکبووە. شەهید مەهدی لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژی داگیرکەرانی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٥٩ی هەتاوی لە شاری پاوە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

گڵکۆی شەهید مەهدی لە شاری نۆدشەیە.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەشەریکی خەمیان دەزانێت.