کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلاڤۆکی "دەنگی ئازادی" بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە

13:29 - 10 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بۆ یەکەم جار لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بلاڤۆکی "دەنگی ئازادی" بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە.

بلاڤۆکی "دەنگی ئازادی" کە لە پارێزگای کرماشان بڵاو دەکرێتەوە، سەرجەم بابەت و زانیارییەکانی خۆی بە زمانی کوردیی خواروو (گۆرانی) بڵاو کردەوە.

ئەو بلاڤۆکە باس و بابەتەکانی پێوەندیدار بە پارێزگای کرماشان دەخاتە ڕوو.

ساڵی ٩٣ی هەتاوی ئەو بلاڤۆکە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دۆخی بێکاری لە پارێزگای کرماشان لاپەڕەی یەکەمی خۆی بە شێوەی ڕەنگی "سپی" چاپ کرد.

بڵاوکردنەوەی ئەو لاپەڕەیە لە میدیاکانی ئێرانیشدا دەنگی دایەوە.