کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلومبێرگ: ئورووپا لە نازکێشانی ئێران دەست ڕابگرێت

12:14 - 3 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، لە سەروتارێکی خۆیدا وتوویەتی کە ئورووپا دەبێ لە نازکێشان و سازان لەگەڵ کردارە نەشیاوەکانی ئێران دەست ڕابگرێت.

شۆرای سەرنووسەریی هەواڵدەریی بلۆمبێرگ، بە بڵاوکردنەوەی سەروتارێک وتوویەتی کە ئورووپا دەبێ کۆتایی بە قەبووڵکردن و سازان لەگەڵ کردارە نەشیاوەکانی ئێران بهێنێت.

لەم سەروتارەدا کە ڕۆژی سێشەممە، ٢ی ڕەزبەر، لەو هەواڵدەرییە بڵاو بووەتەوە، نووسراوە: "لە حەوتووەکانی ڕابردوودا، ئێران هێرشی کردووەتە سەر دراوسێکانی خۆی، بەرنامەی ناوکیی خۆی چڕتر کردووەتەوە، بە شێوەیەکی توندوتیژانە بازرگانیی ناوچەکەی تێکداوە، هەڕەشەی لە جیهان کردووە و ئورووپا جگە لە نازکێشانی ڕێژیم کارێکی دیکەی نەکردووە".

شۆرای سەرنووسەریی بلۆمبێرگ وتوویەتی: "ئەم کردارانەی ئورووپا دەبێ کۆتایی پێ بێت، چونکە سەقامگیریی ئابووریی جیهان و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە هەڵوێستەکانی ئورووپاوە گرێدراوە".

هەروەها ئەو وتارە باس لەوە دەکات کە ئورووپاییەکان دەبێ تا ئیستا بۆیان دەرکەوتبێت کە بۆ ئەگەری ڕوودانی شەڕ، ئێران چەخماخە لێدەرە نەک ئامریکا.

لەو سەروتارەی بلۆمبێرگدا هەروەها نووسراوە: "ئەگەر ئورووپاییەکان بوێریی پێویستیان نییە کە پشتیوانی لە ترامپ بکەن، لانیکەم ڕێگەی پێ نەگرن".