کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی کرێکارانی وێستگەی هێڵی شەمەندەفەری لوڕستان ئاویان نییە

13:26 - 28 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بنەماڵەی کرێکارانی وێستگەی هێڵی شەمەندەفەری پارێزگای لوڕستان، لە دۆخێکی دژواردا ژیان دەگوزەرێنن و ئاوی خواردنەوەیان نییە.

بنەماڵەی کرێکارانی ڕێگای شەمەندەفەری پارێزگای لوڕستان کە ژمارەیان ٤١ بنەماڵەیە و لە وێستگەی ڕێگای شەمەندەفەری لوڕستاندا ژیان دەکەن و ئێستا وەکوو گوندێکی لێهاتووە، ژیانێکی دژوار بەسەر دەبەن و بۆ ماوەی ٩٣ ڕۆژە ئاوی خواردنەوەیان نییە.

ئەم کرێکارانە ڕایانگەیاندووە کە بۆ چارەسەریی کێشەی بێ ئاوییان سەردانی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕێژیمیان کردووە، بەڵام هەتا ئێستا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیراوە.

سەرەڕای کێشەی بێ ئاوی کە ئەم کرێکارانە و بنەماڵەکانیان هەیانە، خزمەتگوازرییە سەرەتاییەکانیش لەم گوندەدا کەمن و ماڵەکانیشیان کۆنن، بە شێوەیەک کە بۆ ژیان گونجاو نییە.