کوردستان میدیا: نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست له ئه‌ستانبووڵ به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆبوونه‌وه‌ی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست له شاری ئه‌ستانبووڵ له تورکیه به‌ڕێوه‌چوو.
رۆڵی ژنان له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کان له رێگای دیالۆگ و وتووێژه‌وه، باسی سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆبوونه‌وه بوون.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیه‌وه (BDP) میوانداری ده‌کرا و خاتوو په‌روانه حه‌یده‌ری به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان ئێران له ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوو.
نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد و له نێو وته‌کانیدا له‌سه‌ر پرسی بارودۆخی ژنان له ئێران به‌گشتی و بارودۆخی ژنانی نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک، کورد، تورک، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و تورکمه‌ن به‌تایبه‌تی پێشکێش کرد.
له ئاکامی دانیشتنی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست دوو بڕیار په‌سند کرا که بریتین له:
ــ هه‌وڵدان بۆ به‌شداری کردنی ژنان له چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکی و کێشه‌کان له رێگای دیالۆگ
ــ هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یاسای رێگرتن له له‌بار بردنی منداڵان له تورکیه
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست له نوێنه‌رانی ژنانی ٢٨ وڵاتی چوار وشکاڕۆی جیهان به‌شدارییان کردبوو.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران