کوردستان میدیا: به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات، له ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوودا، ناوبراوی وه‌کوو رێبه‌رێکی داهێنه‌ر، نوێخواز و ریالیست ناوبرد، که‌له هه‌ر رێگایه‌کی لواودا بۆ دابین کردنی مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی که‌ڵکی وه‌رده‌گرت.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، ٢٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌دا، رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب و ئه‌ندامانی رێبه‌ری و کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان و ئه‌ندامانی حیزب به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
به‌ڕێز ته‌یموور مسته‌فایی له وته‌کانیدا وێڕای ئاماژه به دوو ره‌هه‌ندی نوێخوازی و ریالیستیی بیر و هزری دوکتور قاسملوو گوتی، دوکتور قاسملوو که‌سایه‌تییه‌کی داهێنه‌ر و نوێخواز، گیانێکی دووباره‌ی به حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌خشی. ئه‌مه له حاڵێکدا بوو که دوکتور قاسملوو پێش په‌یوه‌ست بوون به حیزبی دێمۆکرات، ئه‌و حیزبه له بواری بیرۆکە و به‌رژه‌وه‌ندییه ناته‌باکانی نێوخۆیی‌دا تووشی کێشه و ئاریشه‌گه‌لێکی به‌رفراوان بوو.
به‌ڕێز مسته‌فایی په‌یوه‌ست بوونی کاک دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملووی به خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی حیزب‌دا له‌قه‌ڵه‌م دا و بیرۆکه‌ی سوسیالیزمی دێمۆکراتیکی دوکتور قسملوو، که توانیبووی سنووری نێوان دێمۆکرات و نادێمۆکراتهکان جیا بکاته‌وه، وه‌کوو نموونه‌یه‌کی نوێخوازیی رێبه‌ری حیزبی دێمۆکرات هینایه‌وه.
ته‌یموور مسته‌فایی، دوکتور قاسملووی نه‌مری وه‌کوو رێبه‌رێکی ریالیست، هێنایه ئه‌ژمار و گوتی، دوکتور قاسملوو به لێڕوانینێکی که‌تواری (واقعگرایانه)ی چاوی له سیاسه‌ت ده‌کرد و له‌و بڕوایه‌دا بوو که ده‌بێ ده‌ست بۆ کارێک به‌رین که ئیمکانی به ئاکام گه‌یاندنی هه‌بێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا به‌ڕێز مسته‌فایی یاد و بیره‌وه‌ریی کاک سه‌لام عه‌زیزی شه‌هیدی کۆچ کردوو و ئه‌ندامی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی به‌رز نرخاند و ناوبراوی وه‌کوو یه‌کێک له رێبوارانی به‌حه‌قی رێباز و مه‌کته‌بی قاسملوو هێنایه ئه‌ژمار.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا سروودێک له‌ژێر ناوی خۆری ته‌ڵایی له‌لایه‌ن کۆری هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراته‌وه خوێندرایه‌وه.
گریانێکی شین ناوی پارچه شیعرێک بوو که له‌لایه‌ن خاتوونی شاعیر به‌هار حوسێنییهوه خوێندرایه‌وه.
دواتر په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز فواد خاکیبه‌یگی سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه خوێندرایه‌وه.
دواتر پارچه مووزیکێک له‌لایه‌ن گرووپی سماوه پێشکه‌ش به به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که کرا.
ژنه شاعیری کورد، خاتوو گوڵباخ به‌هرامی، پارچه شیعرێکی به‌ناوی ئه‌ی قاسملوو، ئه‌ی هه‌میشه رێبه‌ر، له یادی دوکتور قاسملوودا پێشکه‌ش به به‌شدارانی رێوڕه‌سمه‌که کرد.
لاندک و دستار ناوی پارچه شیعرێک بوو که له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌عفه‌ر موبهشێرنیاوه پێشکه‌ش کرا.
له کۆتایی رێوڕه‌سمه‌که‌دا سروودێک له‌ژێر ناوی پیرهشاخ که له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه ئاماده کرابوو، پێشکه‌ش به رێوڕه‌سمه‌که کرا.