کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومەلەرزکان بێ بڕانەوە کوردستانیان کردووەتەوە ئامانج

09:14 - 5 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: لە کاتی هاتنی یەکەم بوومەلەرزە کە ساڵی ڕابردوو ڕووی دا و ژماریەک لە هاووڵاتییان بوونە قوربانی، هاتنی بوومەلەرزەکان بەردەوام لە کوردستان ڕوویان داوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی کرماشان، بوومەلەرزەیەک لە ئەزگەڵەی سەربە سەرپێڵی‌زەهاو ڕووی دا کە گەورەیی و بەهێزیی ئەو بوومەلەرزەیە بەڕادەیەک بوو کە چەندین وڵاتی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش هەستیان پێ کرد.

چەقی ئەو بوومەلەرەزەیە لە سەرپێڵی‌زەهاو بوو کە لەو ناوچەیە وێرانییەکی یەکجار زۆری دروست کرد و لە چەندین شاری دەوروبەریش وەکوو ئیلام و کرماشان و جوانڕۆ و شاباد و قەسری شیرین و کرند و سەلاس و ... خەساری مادی و گیانیی بەدواوە بوو.

ئەو کات بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە شارەکانی پارێزگای کرماشان زیاتر لە ٢٠٠ کوژران و نزیک بە ٢٦٠٠ کەسیش بریندار بوون.

لە دوای تێپەڕبوونی ئەو بوومەلەرزەیە بەردەوام بوومەلەرزەکان لە کوردستان شار و گوندەکانی کوردستانی هەژاند و شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، بۆ جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی کە به هۆی بەهێزیی ئەو بوومەلەرزەیە خەسارێکی بەرچاوی گیانی و ماددی بە هاووڵاتییان گەیشت و ژمارەیەک هاووڵاتیش بریندار بوون.

ناوەندی بوومەلەرزەناسیی جیهان ناوەندی هاتنی ئەو بوومەلەرزەیەی پارێزگای کرماشان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاندووە.

ناوەندی بوومەلەرزەناسیی جیهان، پلەی بەهێزیی ئەو بوومەلەرزیەی ٦.٣ ڕیشتەر ڕاگەیاندووە.

هاووڵاتییان و هەندێک کارناسی بوومەلەرزەناسی لەسەر ئەو باوەڕن کە هاتنی ئەو بوومەلەرزانە لە کوردستان ئاسایی نییە.