کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بکوژی دوو شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت

23:34 - 20 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئێران کە دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی شەهید کردبوو، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بە سزای کردەوەی خۆی گەیشت.

وێبلاگی "هەڵۆکانی زاگرۆس" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، جاش و خۆفرۆشی سەر بە ڕێژیمی ئێران "حوسێن شوانکارە" کە دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی شەهید "عەبدوڵا تەبەرزە و موراد ڕەحیمزادە"ـی شەهید کردبوو، بە سزای خیانەتەکانی گەیشت.

هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە کە "حوسێن شوانکارە" پاش ڕۆژگارێکی درێژ لە خۆشاردنەوە لە کۆڵانەکانی دوژمندا، سەرەنجام ئەم ئێوارەیه لە لایەن پۆلی قەندیلی هەڵۆکانی زاگرۆسەوە لە "پیرانشار" کوژرا.

هاوکات هەڵۆکانی زاگرۆس جەختیان کردووەتەوە کە ئەو بەکرێگیراوانەی دەستیان بە خوێنی ڕۆڵە خەباتکارەکانی گەلەکەمان سوورە به سزای کردەوەکانیان دەگەێنن.