کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

13:23 - 1 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و بێزارییان لە ڕێژیمی ئیران دەربڕی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی پێنجشەممە، ٣١ی گەڵاوێژ، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پشتگیریی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی ''بژی حیزبی دێموکرات'' و بڵاوکردنەوەی ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە حیزب و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دەربڕی.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بۆ جارێکی دیکە ڕق و بێزاریی خۆیان لە ڕێژیمی داگیرکەر و تێرۆریستپەروەری ئێران دەربڕی.