کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ یادی شەهید د.قاسملوو

15:09 - 22 پووشپەڕ 2718

شێرکۆ شێخ نووری

سڵاو لە گەورەیی و بڵندی مەزنی ناوت، سڵاو لە بیرمەندی و هزر و فکری پڕلە وردەکاریت لە دوربینیت و رۆحی بەرزەفڕت هەرشاد و گۆڕت پڕلە نور سەروەرم، رابەرم، تۆ نامری و لە مردن بەهێزتری، تۆ وەک خوێن و ئازادیدایت لە ناو جەستە و دەماری ئێمەدای، تۆ ئەستێرە گەشەی هیوا و قەڵاو کێوی ئومێدی.

گەلێکی زوڵملێکراو و ستەم دیدەیت، تۆ هەناسەی، تۆ خۆراکی هێزو توانای جەستە و سۆمای چاوی بۆ روانین و بەدیکردنی ئاسۆی روونی، تۆ تەنها بەجەستە لێمان دابڕاویت بەڵام پەیام و وتە و گفتارەکانت وانە و دەرسن بۆ زانین و بۆ فیربوونی کوردایەتی و مەردایەتی، بۆ گەیشتن بەئازادی و سەرکەوتن و رزگاری؛ بەڵێ گەورەم تۆ نەمردووی، تۆنامری، تۆ لەمردن بەهێزتری، تۆ ڕوناکی تریفەی مانگەشەو، تۆ خۆری سەرفرازی ئەی سەروەرم، ئەی تۆ سەمبولی خەبات و بەرخودان و هەستانەوە

تۆ بۆنی باران و نێرگزی مەشخەڵی داگیرساوی

بیرو بڕوای رەنجدەران و هەژارانی، هێندە مەزنی هیوایەکی پڕاوپڕی بەقەد لوتکە، تۆ مەزنی ئەی رابەرم

هێنده بەرزيت تەنانەت تا!

لوتكەش ئێرەييت پێ دەبا!

بۆيه ئينسان هەرچەند دەكا

لەم وڵاته شاخاویيەشا

لووتكەيەكى وا شك نابا

ئاڵاى بەرزى و نەمرى تۆى لەسه رهەڵكا.

وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆزو نیشتمانپەروەر و دڵسۆز لەگەڵ دەستی رێزو سەری سوجدە بۆ یادی ئەم کەڵە سەرکردەیە دادەنوینم و تا لە ژیاندا مابم یادی هەربەبەرزی لەناو دڵ و هەست و سۆزی دلسۆزانەی پێشمەرگانەم هەربە زویندویی دەمێنێ و دەمێنێتەوە؛ بەڕێزیان جگە لەوەی سەرکردە و بیرمەندێکی کورد بووە، خۆشەویستی ئازیزترین کەسی من بووە کە ئەویش فەرماندە و سەرکردەی بەئەزموون و شەهیدی زیندوو کاکە مەلاحەسەنی شیوەسەڵییە کە بۆمن جێگەی افتخار و شانازییە سەربەرزیمە کە من کەسی ئەو زاتەم و ئەویش هێندە خۆشەویستی بەرامبەر رێزدار شەهید دوکتور هەبوو بۆیە نەک هەر جارێ چەندین جار جەنابی دوکتور لای من مەزنە، پیرۆزە، گەورەیە، سەروەرە .

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.