کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ بازاڕیی "تەماتە"، قەیرانێکی جیددی لە بەردەم تەماتەکاراندا

12:10 - 30 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کێشەی بێ بازاڕیی بەرهەمی تەماتە لە شارەکانی کوردستاندا بەردەوامە و وەرزێڕان بەناچار بەرهەمەکانیان لەنێو دەبەن و تووشی زەرەر و زیانێکی بەرچاو بوونە.

بەپێی ڤیدیۆ و وێنە بڵاو کراوەکان لە لایەن خاوەن بەرهەمە کشتوکاڵییەکانەوە، وەرزێڕان بەهۆی نەبوونی کڕیار و بێ بازاڕی، بەتایبەت تەماتە، بەرهەمەکانیان لەنێو دەبەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەماتەکارانی خەڵکی ڕوانسەر بەهۆی نەبوونی کڕیار بۆ بەرهەمەکانیان، زەوینەکانیان بەبێ هەڵگرتنەوەی بەرهەمەکانیان کێڵاوەتەوە.

نەبوونی کارخانەی تایبەت بە دروستکردنی ڕوب و قۆڕخکردنی لە لایەن یەک کارخانەوە لە پارێزگای کرماشاندا، هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو گرفتانەیە.