کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێڕێزی چەکدارانی ڕێژیم بە خەڵکی کوردستان

15:25 - 1 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: هێزە دژی گەلی و چەکدارەکانی سپای پاسداران لە درێژەی بێڕێزییەکانیان بە خەڵکی کوردستان بەتایبەت لاوان، ئەمجارەیان بەبێ هیچ هۆیەک هێرشیان کردووەتە سەر لاوێکی گوندی شیان.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوینی ئێوارە  لە گوندی شیان، رێژیمی کۆماری سێدارە لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵیان بە ناوی ئازاد سەعدوڵڵاهی داوەتە بەر لێدان و بێڕێزی و سووکایەتییان پێکردووە.

بەپێی ئەم هەواڵە چەکدارانی ڕێژیم بەو لاوەیان وتووە دەبێ ڕێزمان بۆ دابنێیت و کڕنۆشمان بۆ ببەیت کە لەگەڵ پەرچەکردار و دژکردەوەی ئەم لاوە بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دژی‌گەلییەکان وەک ڕەوشتی هەمیشەییان دەستییان کردووە بە بێڕێزی کردن پێی و لێیان داوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان رێژیم ماوەیەکە گوندەکانی ناوچەی ژاوەرۆ و یەک لەوان گوندی شیانی گەمارۆ داوە و سەرقاڵی بێڕێزی کردن بە خەڵک و تێکدانی ڕەوشی ژیانیانە.