کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێکیفایەتییەکانی شارەدارییەکان لە کوردستاندا درێژەی هەیە

17:35 - 13 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی شارەداریی بیجار پشتڕاستیان کردووەتەوە کە مووچە و حەقدەستی کرێکارانی شارەداریی ئەو شارەیان نەداوە و ئەمە دانپێدانانە بە بێکیفایەتیی بەرپرسانی ئەو شارەدارییە.

بەپیی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕیژیم، "مەهدی بەیگ محەممەدپوور"، شارەداری شاری بیجاڕ، لە دانیشتنێکی هەواڵیدا ڕایگەیاندووە کە مووچەی ٢ مانگ و حەقدەستی ٤ مانگ ئیزافەکاریی کرێکارانی شارەداریی شاری بیجاڕ نەدراوە.

شارەداری بیجاڕ پاساوی گرفتی ئابووریی لە شارەدارییەکاندا بۆ پێنەدانی مووچە و حەقدەستی کرێکارانی ئەو شارەدارییەی هێناوەتەوە و بە هێنانە بەر باسی قەول و بەڵێنیی دوور لە ڕاستی بۆ تەواوکردنی پرۆژە ناتەواوەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەو وتووێژەدا، ئەو گرفتەی بە بابەتێکی سووک و سادە داوەتە چاو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە زۆربەی خەڵکی شارەکانی کوردستان، لەژێر هێڵی هەژاریدان و ئەمە گرفتێکی گەورەیە و بەرپرسانی ڕێژیم لە شارەکاندا بە ئاسانی و بە بێخەمی باسی لێوە دەکەن.