کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانانەوە چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو

12:27 - 19 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان، بۆ زیندووڕاگرتنی یاد و ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنۆس"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی دووشەممە، ١٨ی خەرمانان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان، بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ڕێستورانی میکۆنۆس لە شاری بێرلیندا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە ''پارکی ساحێلی و نێوشاری بۆکان''، بە بڵاوکردنەوە تراکت و پوستێری تایبەت و هەروەها نووسینی دروشم، تیرۆریزمی دەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنۆسیان بەرز ڕاگرت.