کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە هۆی هاتنی سێڵاو لە کوردستان و ئێران ٨ کەس گیانیان لە دەست دا

12:03 - 6 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: بە هۆی بارانبارین لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شارەکانی ئێران و  کوردستان، نزیک ١٠ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ٨ هاووڵاتی لە ئێران و کوردستان بە هۆی بارینی بەلێزمە، گیانیان لە دەست داوە و کەسێکی دیکەش بێسەروشوێنە.

پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، ورمێ، ئەردەبیل، ئەلبورز، تاران، چوارمەحاڵ و بەختیاری، زەنجان، قەزوین، قوم، کوردستان، گیلان و هەمەدان لەو پارێزگایانە بوون کە تێیاندا سێڵاو هەستاوەتەوە.

لە شارەکانی پیرانشار و بیجاڕ، بە هۆی هەستانی سێڵاو، دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە.

لە ناوچەی پەسوێی شاری پیرانشار، منداڵێکی دوو مانگە گیانی لە دەست داوە و هەروەها پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵیش لە گوندی "سەید حوسێنـ"ـی شاری بیجاڕ بوونە قوربانی ڕووداوی سروشتیی لافاو.