کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ساڵوەگەری شەهیدانی میکونوس چالاکی تەبلیغی بەرێوەچوو

17:40 - 17 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی نزیک بوونەوەی ساڵوەگەری شەهید بوونی ڕێبەری گەلەکەمان دوکتور''سادق شەرەفکەندی'' و هاورێیانی لە شارەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانان، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە بەرەبەری ساڵوەگەری شەهید بوونی دوکتورسادق شەرەفکەندی و هاورێیانی بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەوشوێنانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ''پارکی میللەت، پارکی پەرەستار، سێرای قەبرستان، ئەسحابەی سپی، کوچەی خانەقا، باغی شایگان، سێرای شیلانان، مزگەوتی نوور، مزگەوتی بوداق سوڵتان، تەپەی کاودان و مەدرەسەی سەفا''.

هاوکات، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری '' دەرە شار'' لە شەقامی جەعفەری، بەردەرگای ئاموزش و پەروەرش،  سێڕای ئەسەدئاباد و بەر مزگەوتی ساحب زەمان، بە بۆنەی نزیک بوونەوەی ساڵیادی شەهید بوونی دوکتور شەرفکەندی، یادی ئەم ڕێبەرەیان بەرز ڕاگرت و بێزاری خۆیان لە ڕێژیمی تێرۆریست پەرەوەری ئێران دەر بڕی.