کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین فیلمی داستانیی فستیڤاڵی تۆرێنتۆ لەلایەن سینەماکارێکی کورد

21:50 - 2 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: فیلمی یەک خولەکیی کاتژمێر لەدەرهێنانی تەیموور قادری خەڵاتی باشترین فیلمی داستانیی فێستیڤاڵی تۆرێنتۆی کانادای بەدەست‌هێنا.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کورتەفیلمی کاتژمێر لە دەرهێنانی، تەیموور قادری، سینەماکاری لاوی کوردی خەڵکی کامیاران، لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ نمایش کرا و خەڵاتی باشترین فیلمی داستانی پێ بەخشرا.

کورتەفیلمی کاتژمێر لە بەشی پێشبڕكێی فستیڤاڵی تۆرنتۆ لەژێر ناویماشێنی كات نمایش کرا و لە نێوان ٨٣ كورتە فیلمی دیكەی سینەماكارانی وڵاتانی جیهان توانیی خەڵاتی باشترین فیلمی داستانی بۆخۆی مسۆگەر بکات.

تەیموور قادری، سینەماکاری لاوی کورد لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لەشاری کامیاران لەدایک بووە و کاری هونەریی خۆی لە ساڵی ١٣٨٦ـەوە دەست پێکردووە و جگە لە سینەما لە چیرۆکنووسیدا چالاکی کردووە و لەو بەشەش خەڵاتی بەدەست هێناوە.

قادری تا ئێستا سێ كورتەفیلمی بە ناوەكانی چنینی بەرەبەیان، هەنار میوەی بەهەشت و لە سەربانی ماڵ دەدات، دروست کردووە و لە چەندین فستیڤاڵی نێونەتەوەییدا بەشداری کردووە و خەڵاتی وەرگرتووە.