کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی ئەندامێکی دامەزرێنەری یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

12:08 - 25 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدنەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکرات لە ڕێورەسمی پرسە و سەرخۆشیی " عەبدەلرزاق فەیلی" بەشداریان کرد.

ڕۆژی  پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی "محەممەدنەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی "عەبدەلرزاق فەیلی"کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات،  پرسە و سەرەخۆشیی حیزبی دیمۆکراتیان پێشکەش بە هەڤاڵانی لە مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێزیان کرد.

"عەبدولرزاق فەیلی"، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکیەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەو حیزبە بوو کە بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۳ی جۆزەردان کۆچی دوایی کرد.