کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشدارئی شاندێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە پرسەی پێشمەرگەیەکی کۆماری کوردستاندا

12:02 - 2 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پرسەی پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستاندا لە شاری سۆران بەشداری کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر، بەشداریان لە پرسەی مام "زورار سلێمان بەگی دەرگەلەیی" پێشمەرگەی كۆماری كوردستان، تێكۆشەری دێرین و كەسایەتی ناسراوی دەڤەری باڵەكایەتی لە شاری سۆران‌ كرد.

قادری لەو پرسەیەدا، هاوخەمی و سەرەخۆشیی حیزبی دێموكرات و "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی بە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو گەیاند.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی،  مام "زورار سلێمان بەگ دەرگەڵەیی"، پێشمەرگەی تێكۆشەرو قارەمانی  سەردەمی کۆماری کوردستان، لە شاری سۆران لە کوردستانی باشوور ماڵاوایی لە ژیان کرد.