کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆنگرەی ساڵانەی یەکیەتیی لیستەکانی دانمارک

14:08 - 11 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی ساڵانەی یەکیەتیی لیستەکانی دانمارکدا بەشداری کرد.

کۆنگرەی ساڵانەی یەکیەتیی لیستەکانی دانمارک لە نێوان ڕۆژەکانی ٢٧ تا ٢٩ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی لە کۆپێنهاگ پێتەختی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی ئەو کۆنگرەیە کرابوو کە شاندێکی کۆمیتە پێکهاتوو لە هاوڕێیان، "حاتەم جیهانگیری و بێستوون سەید حوسێنی" بەشدارییان لەو کۆنگرەیەدا کرد.

زۆرترین باسەکانی کۆنگرەی ئەمساڵی یەکیەتیی لیستەکانی دانمارک تەرخان کرابوون بۆ ئامادەکاری و داڕشتنی پلان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی دانمارک و هەروەها پارلەمانی ئەورووپا کە ئەو حیزبەش ئەم جار کاندیدی خۆیان دەبێ بۆ پارلەمانی ئەورووپا؛ هەروەها باسەکانی دیکەی کۆنگرەش تەرخان کرابوون بۆ بەرانبەری، ژینگە و ڕفاهی کۆمەڵایەتی.

یەکیەتیی لیستەکانی دانمارک کە لایەنێکی مارکسیستییە بە پێکهاتەیەکی لاو کە هەم یەکیەتیی لیستەکان و هەم کۆمۆنیستەکانی دانمارکی پێ دەڵێن.

ئەو یەکیەتییە لە بلۆکی سووری سیاسەتی دانمارکە و لەگەل زۆربەی حیزبە کوردییەکان دۆستایەتیان هەیە و ڕوانینی باشیان بۆ پرسی کورد هەیە.