کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی پارتی پارێزگارانی دێموکراتی کوردستاندا

09:57 - 8 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، بەشداریی لە کۆنگرەی پارتی پارێزگارانی دێموکراتی کوردستاندا کرد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەزگای پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر بە سەرپەرەستیی "محەممەد ساڵح قادری" نوێنەری حیزبی دێموکرات لە هەولێر، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی پارێزگارانی دێموکراتی کوردستان، بەشداریان لە مەڕاسمی کردنەوەی چوارەمین کۆنگرەی ئەو پارتە لە شاری هەولێر کرد.

لەو مەڕاسمەدا هەیئەتی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، پەیامی پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە سەرکردایەتی پارتی پارێزگاران گەیاند و لە لایەن سەرکردایەتی پارتی پارێزگارانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا، هەیئەتی نوێنەرایەتی زۆربەی حیزبەکانی هەر چوار بەشی کوردستان، نوێنەرایەتی پێکهاتە نەتەوەییەکانی باشووری کوردستان، پارلمانتارو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان بەشدار بوون و شاندی حیزب لە میانەی ئەو بۆنەیەدا چاوی بە کۆمەلێک دۆست ولایەنی خەباتکار کەوت .