کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنان لە میتینگی ئینترناسیوناڵ سوسیالیست

14:46 - 8 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: "کەژاڵ نەقشبەندی" بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بەشداریی لە میتینگی ئینترناسیوناڵ سوسیالیست ڤۆمەن لە شاری بروکسێلی وڵاتی بلژیکدا کرد.

لە ڕۆژانی ۲٥ و ٢٦ ئۆکتۆبری  ۲٠۱۸ی زایینی، میتینگی ژنانی ئینترناسیوناڵ سوسیالیست بە بەشداریی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیه کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی زۆربەی ڕێکخراوەکانی ژنانی جیهان و یەکیەتیی ژنانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش ئەندامی لە مێژینەی ئەو ڕێکخراوەیە؛ بەڕێوە چوو.

بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری نیۆیۆرکی ویڵایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و هەر  ٣ مانگ جارێک لە وڵاتێک میتینگ بەڕێوە دەبات و تێیدا باس لە گیروگرفتەکانی ژنان دەکرێت و هەوڵ بۆ چارەسەرەیان دەدرێت .

میتینگی ئەم جارە لە چەند پانێل لەسەر کێشەی پەنابەران و کۆچبەران بوو.

پانیلی یەکەم : ژنان لە کاتی ڕۆیشتن ( حرکت )  ڕوانگەی جنسیەتی لە جەرەیانەکانی کۆچبەری وەڵامدانەوەی ژئۆپۆلیتیک
دووهەم : ژنان و مهاجرەت "مفهوم سازی" و لێکۆڵینەوە (تجزیەوتحلیل )
سێهەم : مەدارکی(شهادات) ژنان لە وڵاتی خۆیان بۆ دۆزینەوەی ڕێگای ئەمنتر و باشتر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆسپ و چەڵەمەکانی سەر ڕێگایان
چوارهەم : ئەو هۆیانەی کە ژنان وڵاتی خۆیان بە جێدەهێڵن ، هۆکان و ئەو چاڵشانەی کە لەگەڵی ڕووبەڕوو دەبن.
پێنجهەم : ژنان کاتێک دەچنە ناو وڵاتی دیکە (ئورووپا) وڵاتە ئورووپاییەکان چۆن میوانداریی ژنانی پەنابەر و کۆچبەر دەکەن؟