کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا

12:00 - 18 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، لە شاری سلێمانی، بەشداریی لە پرسەی ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا کرد.

ڕۆژی شەممە، ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، شاندێکی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "حەسەن شەرەفی"، جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزب، لە شاری سلێمانی، بەشداریی لە پرسەی ئەنوەرخانی سوڵتانپەنا کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات، هاوخەمیی حیزبی دێموکراتیان بە بنەماڵەی کۆچکردوو "ئەنوەر سوڵتانپەنا" ڕاگەیاند.

ئەنوەرخان، یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی حیزبی دێموکرات بوو، کە وێڕای خۆڕاگری لە زینداندا و دووری و دەربەدەری، بەوپەڕی شانازییەوە هەتا سەر وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.

بە لە دەستدانی ئەنوەرخان حیزبی دێموکرات، ئەندامێکی دڵسۆز و وەفاداری خۆی لە دەست دا.

ناوبراو جیا لەوەی کە تێکۆشەرێکی سیاسی بوو، لە بواری شێعر و وەرگێڕانیشدا دەستێکی باڵای هەبوو و لەو بارەوە چەندین بەرهەمی چاپکراوی هەیە .