کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە یادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی

11:58 - 27 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سوئید، بەشداریی لە یادی لەدایکبوونی مەلا ''مستەفا بارزانی '' کرد.

شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وڵاتی سوئید، لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی لەدایکبوونی کۆچکردوو مەلا مەستەفا بارزانی، بەشداری کرد.

ئەم ڕێوڕەسمە، لە لایەن لێژنەی ناوچەی پارتی لە سوئید ڕێک خرابوو، کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئید، کۆمیتەی هاوکاری، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان بەشدار بوون.

لە لایەن لێژنەی ناوچەی پارتی لە سوئید، زۆر بەگەرمی، پێشوازی لە شاندی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا.

لەم پێوەندییەدا، نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات، بروسکەی پیرۆزباییی حیزبیان پێشکەش بەو یادە کرد.