کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژی شەهیدانی حیزبی ''شیوعیـ''ـدا

10:27 - 30 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی هولەند، لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدانی حیزبی شیوعی بەشداری کرد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕێبەندان، حیزبی شیوعی عێراق و حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری لاهەی هولەند کۆڕێکی هاوبەشیان بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی حیزبەکەیانەوە بەڕێوە برد، کە لەو ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی هولەند و بلژیک و نوێنەرانی حیزبە کوردستانی و عێراقییەکان بەشدارییان کردبوو .

لەسەر بانگهێشتی فەرمی خانەخوێ، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هولەند، بە سەرپەرەستیی بەڕێز حەسەن مەجیدی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات، لە وڵاتی هولەند، لەو ڕێوڕەسمەدا بەشداری کرد و بەم بۆنەوە پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی گەیاندە بەشداربووان و بنەماڵەی شەهیدانی حیزبی شیوعی و پێداگری لەسەر پەیوەندی مێژوویی هەردوو حیزب و پشتیوانی و هاوکاریی دوولایەنە کردەوە.