کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی پارتی سووسیال دێموکراتی بۆلغارستان

11:40 - 22 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سەر داوای فەرمیی حیزبی سووسیال دێموکراتی وڵاتی بۆلغارستان بەشداری له کۆڕێکی ئابووری کرد، کە لە لایەن ئەو حیزبەوە بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی،  حیزبی سووسیال دێموکراتی وڵاتی بۆلغارستان کۆڕێکی لەژێر ناوی ئابووریی وڵاتی بۆلغارستان و پێوەندی لەگەڵ دونیای دەرەوە و بنبڕکردنی گەندەڵیی سیاسی و ئابووری لە شاری سۆفیا، پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، سەید "حشمەت حوسێنی"، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە، لە سەر داوای فەرمی ئەو حیزبە لەو دانیشتنەدا بەشداری کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا، باڵوێزانی وڵاتانی ئورووپایی، نوێنەرانی پارتە سووسیال دێموکراتەکانی ئورووپا لەوانە "ویکتۆر پۆنتا"، سەرۆکوەزیرانی پێشووی وڵاتی ڕۆمانی، "ئوێن ئینچێر"، سکرتێری نێونەتەوەییی پارتی سووسیال دێموکراتی سوئید و زیاتر لە ٨٠  نوێنەری پارت و ڕێکخراوە سیاسی و ئابوورییەکانی وڵاتی بۆلغارستان بەشدار بوون.

پارتی سووسیال دێموکراتی وڵاتی بۆلغارستان، ئەندامی ڕێکخراوی ئێنترناسیوناڵ سووسیالیست و یەکێک لە حیزبە كاریگەرەکانی وڵاتی بۆلغارستانە.