کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەلەموانێکی مەریوانی میداڵی زێڕی بەدەست هێنا

12:40 - 8 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی کورد، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کێبڕکێی بەلەموانی، توانی میداڵی زێڕ بەدەست بێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "شێرزاد قادری"، وەزشوانێکی کورد لە کێبڕکێی "ڕووئینگ"ـی بەلەموانی  لە وڵاتی کۆرەی باشوور، توانی پلەی یەکەم بۆ خی مسۆگەر بکات و میداڵی زێڕ بە دەست بێنێت.

قادری لەو کێبڕکێیەدا کە لە ئاستی ئاسیادا بەڕێوە چوو توانی پلەی یەکەم بە دەست بێنێت.

ئەو کێبڕکییە بە بەشداریی چەندین وڵاتی ئاسیایی بەڕێوە چووە و ئەو وەرزشوانە کوردە توانیویەتی پلەی یەکەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

وەرزشوانانی کورد لە ٤ پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات سەرەڕای هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و رێژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی وەرزشییان بۆ دابین ناکات، بەردەوام لە کێبڕکێکاندا لە ئاستی جیهانی و ئێران، میداڵی ڕەنگاوڕەنگ بە دەست دێنن.