کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەلەمەوانێکی خەڵکی شاری مەریوان میداڵی زێوی کێبڕکێیەکانی ڕووئینگی لاوانی ئاسیای بەدەست هێنا

21:19 - 8 خەزەڵوەر 2716

کوردستان میدیا: کژوان سەلیمی بەلەمەوانی مەریوانی توانی لە کێبڕکێیە‌کانی بەشی چوار کەسیی ڕووئینگی لاوانی ئاسیا لە وڵاتی تایلەند میداڵی زێوی بە دەست بهێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، لە بەشی کوڕاندا کژوان سەلیمی شێرزاد قادری لە پارێزگای سنە، عەلی شامحەممەدنیا، ئەمیر حسەین مەحموودپوور و محەممەد حوسێن حەقی لە بەشداربووانی ئەم کێبڕکێە بوون.

لە کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە کژوان سەلیمی عەلی شامحەممەدنیا محەممەد حوسێن حەقی ئەمیر حوسێن مەحموودپوور لەگەڵ بەشدار بووانێک لە وڵاتی چین و کۆڕە کێبڕکێیان کرد و توانیان پلەی دووهەمی ئەم کێبڕکێیانە بە دەست بێنن و میداڵی زێو بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.