کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەهۆی مانگرتنی شۆفیر تاکسییەکانی سەقز، کەشی پۆلیسی بەسەر ئەم شارەدا زاڵ کرا

18:10 - 20 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: مانگرتنی شۆفێر تاکسییەکانی شاری سەقز لە ئێعتراز بە وەکارکەوتنی تاکسی ئانلاین لەم شارە، میلیتاریزە بوونی ئەم شارەی بەدواوە بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ ٢٠ی بانەمەڕ شۆفیر تاکسییەکانی شاری سەقز لە ئێعتراز بە درووست کردن و وەکارکەوتنی تاکسی ئانلاین لەم شارە لە بەرگاراجی سەقز دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین.

بەپێی هەواڵەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شۆفێر تاکسییەکانی سەقز مانیان گرتووە تاکوو دەنگی مافخوازانەی خۆیان دژ بە بەرنامەی نانبڕکردنی گەلی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە هەڵبڕن کە لەگەل دژکردەوە ڕێژیم بەرەوڕو بووەتەوە و ڕێژیم بەمەبەستی ترساندنی ناڕازییان کەشی پۆلیسی بەسەر ئەم شارەدا زاڵ کردووە و بە مانۆڕدانی چەکدار و باتۆم‌بەدەستانی سەر بە ئیتلاعات و هێزی بەناو ئینتزامی هەوڵی تۆقاندنی ناڕازییان دەدات.

ئەم ئێعترازەی شار دوابەدوای ٢٥ ڕۆژ مانگرتنی بازاڕییانی شاری بانە هاتۆتە ئاراوە کە تێیدا خەڵک دژ بە سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد دووکان و بازاڕەکانیان داخست.