کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سێمیناری پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور له‌ ئیستانبۆل، بە بەشداریی نوێنەرایەتیی حیزب

10:43 - 16 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: سێمیناری پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور له‌ ئیستانبۆل، بە بەشداریی نوێنەرایەتیی حیزب بەڕێوە چوو.

 ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، پارتی ئازادیی باکووری کوردستان له‌ ئیستانبۆل، سێمینارێکی سیاسی بۆ سه‌رۆکی ئەو پارتە مسته‌فا ئوزچێلیک به‌ڕێوه ‌برد.

له‌سه‌ر بانگهێشتی پارتی ئازادیی کوردستانی باکوور، ساڵح وه‌لیزاده‌ بە نوێنەرایەتی حیزب به‌شداریی لەو سێمینارەدا کرد، کە له‌ لایه‌ن قاسم ئارگیۆنی جێگری پارتی ئازادی و هاوڕێیانی‌ پێشوازێکی گه‌رمی لێ کرا.

سێمینارەکە لە کاتژمێری ٢:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ دەستی پێ کرد و لە کاتژمێری ٤ کۆتایی پێ ھات.