کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢ی رێبەندانەوە

11:18 - 24 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: به بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٣ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شار و گوندەکانی کوردستان و ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شەوی ٢٢ لەسەر ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە گوندی "گردە قیت" سەر بە شاری نەغەدە، به بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٧٣ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات، لەم گوندە به نووسینی دروشمگەلێکی وەک: " ٢ی ڕێبەندان پیرۆز بێت"، "بژی کوردستان"، " بژی حدکا" و هەروەها " پێشەوا قازی ڕێبازەکەت زیندووە" وەفاداریی خۆیان بۆ ڕێبازی پێشەوا و کۆماری کوردستان دووپات کردەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، تێکۆشەرانی دێموکرات، لە شاری تارانی پێتەختی ئێران، به بەدەستەوەگرتنی کاغەزگەلێک کە یووبیلی حیزبی دێموکراتی لەسەر نەخشێندرابوو، لە مەیدانەکانی ئازادی و هەروەها دەوروبەری برجی میلادی ئەم شارە، خۆشەویستی و وەفاداریی خۆیان بەرانبەر به حیزبی دێموکرات دەربڕیوە.