کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات بڵاو کرایەوە

11:02 - 11 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان بەیاننامەی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو قارەمانانی دێموکرات لە شارەدێی "دزڵی"ـی ناوچەی مەریوان بەیاننامەی دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە و پشتیوانیی چەندین بارەی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات کردەوە.

لەو چالاکییەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دروشمی وەک: ''بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بژی قاسملوو''یان وتووەتەوە.

لە بەشێکی ئەو بەیاننامەدا، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکرات داوای له خەڵکی تێکۆشەری شارەدێی دزڵی کردبوو کە لاوانی قارەمانی ئەو گوندە پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بن و چەکی شەرەف و خاکپارێزی هەڵبگرن.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو بەیانییە ڕوو لە دانیشتوانی شارەدێی دزڵی، تێکۆشەرانی دێموکرات بە خۆشحاڵییەوە بەرەوپیری ئەو داواکارییە چوون و دەقی بەیانییەکەیان لە شوێنه جیاوازەکانی ئەو ناوچەیەدا بڵاو کردەوە.