کاوە بەهرامی
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە، هەر لە پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزبەوە بگرە تاکوو چەندین پەیام و ڕاسپاردەی ڕێبەرایەتیی حیزب، هەوڵی داوە ئەو کوردانەی کە ڕێژیم بۆ مەبەستی گڵاوی خۆی بەکاریان دێنێ، لە زەلکاوی خەیانەت و لە نیشتمانفرۆشی دوور بخاتەوە.
لە قۆناخی نوێی خەبات و ڕاسانی نوێی نەتەوەکەمان، لەم ساڵدا ڕێژیم لە چەندین ڕێگای وەک:
ــ گوشار خستنەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزکردنی ناوچە سنوورییەکان
ــ کەڵک وەرگرتن لە جاش و خۆفرۆشەکان بۆ کەمیندانان و تەعقیبی هێزەکانی پێشمەرگە
ــ ڕێکخستن و سازماندانی سیخوڕ لەناو خەڵکی گوند و شار، لە بەرانبەر پێدانی بڕێک پارە بۆ وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری لە جووڵەی هێزەکانی پێشمەرگە
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵی جیددی دەدا جووڵانەوەی نەتەوەکەمان و حوزوری پێشمەرگە لەنێو خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات سەرکوت بکا. ئەوەی لەم کورتەباسە جێگای سەرنجە، جاشەکان بوون بە کەواسووری بەر لەشکەر و چاوساغی هێزەکانی ڕێژیم، ئەو بەکرێگیراوانە بە بەکارهێنانی ماشینی غەیرە نیزامی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خەڵکانی ئاسایی، هەوڵی بە لاڕێدا بردنی بیر و زەینی پێشمەرگەیان داوە. ئەو خۆفرۆشانە تێدەکۆشن خەڵکانی ئاسایی و کەرەستەکانیان بکەنە قەڵغانی سڵامەتیی گیانی خۆیان و لە کاتی دانانەوەی کەمین و بەدواداچوونی هێزی پێشمەرگە لە کەرەستە مەدەنییەکانی خەڵک کەڵک وەربگرن. ئەگەریش لەو ڕێگەیەدا خەڵک بکوژرێ، هەر ڕێژیم قازانج دەکا و بە دژی پێشمەرگە پڕوپاگەندەی پێوە دەکات. لە ماوەی ڕابردووشدا هێزەکانی پێشمەرگە ئەم جۆرە پیلانەیان بە چاوی خۆیان بینیوە.
لێرەدا جارێکی دیکە دەبێ دەست خۆشی لەو کەسانە بکرێت کە چەکی ڕێژیمیان داناوە و لە هەمانکاتدا ئەو نیشتمانفرۆشانە کە هەنووکە چەکی خیانەتیان فڕێ نەداوە ئاگادار بن، هەرچی زووتر لەو سەرشۆڕییە دوور کەونەوە. چوونکە مێژووی نەتەوەی ڕزگاریخواز، نیشانی داوە کە شۆڕشگێڕان ڕەحم بەو جۆرە کەسانە ناکەن و سەرکەوتن هەر بۆ بەرەی ئازادیخوازی و نیشتمانپەروەران و سەرشۆڕی بۆ نیشتمانفرۆشانە، پێویستە خەڵکی وشیاری کوردستانیش ئاگادار بن کە هیچکات لە کەرەستە و ئامرازەکانی هاتوچۆی جاشەکان کەڵک وەرنەگرن و لەگەڵیان هاوسەفەر نەبن، لەبەر ئەوەی لە کاتی هەر ڕووداوێکدا پێش هەرکەسێک ئەوانەی کە هاوکار و هاوسەفەریانن زەرەرمەند دەبن و هەموو لایەک دەزانن کە حیزبی دێموکرات بۆ ڕزگاریی گەلی کورد و گەیشتن بە ژیانێکی بەختەوەر و شەرافەتمەندانە خەبات دەکات و هەوڵ دەدا و سەرکەوتنی گەلەکەی لەسەرەوەی هەموو ئامانجێکە.
سەرکەوتن هەر بۆ خەباتکاران و شۆڕشگێڕانە و لە جیهانی نوێدا دەرکەوت کە پێشمەرگە هێزێکی مرۆڤ تەوەری ئینساندۆستە، سەرشۆڕی بۆ کۆماری ئیسلامیی تێرۆریستپەروەر و دارودەستەکەیەتی.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە