کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تاڵبان و تاران کۆ بوونەوە

12:47 - 26 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: گرووپی تاڵبان لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری دەرەو و هەروەها بەرپرسانی سیاسیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کۆ بوونەوە و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە.

هەواڵدەریی "تەسنیم" سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران بڵاوی کردووەتەوە کە ئەندامانی دەفتەری سیاسیی تاڵبان لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی تاراندا کۆبوونەوەیان هەبووە.

لە وردەکارییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە زانیاریی زیاتر بڵاو نەکراوەتە، بەڵام ئەو هەیئەتەی تاڵبان دوای سەردانی مۆسکۆ هاتونەتە تاران و لەگەڵ بەپرسانی ڕێژیمی ئێران گفتوگۆیان کردووە.

سەردانی تاڵبان بۆ ئێران لەو دۆخەی ئێستادا شرۆڤەی جۆارجۆری لێ دەکەوێتەوە، بەڵام ئەوەی ڕوونە پێوەندیی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکان، نیگەرانیی ئامریکا و ڕۆژئاوای لێکەوتووەتەوە.