کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تورکیە فەرمانی هێرشی بۆ سەر کورد دا

11:04 - 9 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: سەرکۆماری تورکیه فەرمانی بە ئەرتەشی وڵاتەکەی داوە کە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پاراستنی گەل (YPG) و ئەو هێزە کوردییە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەر بکات.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیە ڕایگەیاندووە، ئەرتەشی ئەو وڵاتە دژی هێزەکانی پاراستنی گەل (YPG)، ئۆپراسیۆنێک ئەنجام دەدات و ئەو هێزە کوردییە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دەر دەکات.

هێزەکانی پاراستنی گەل (YPG) گرینگترین هاوپەیمانی ئامریکان کە دژی داعش لە یەک بەرەدا شەڕیان کردووە و ئامریکاش پشتیوانی (YPG) دەکات.

مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووش، دەوڵەتی تورکیە دوای ماوەیەکی زۆر هەڕەشە و گوشار کە بە ڕوونی ڕایدەگەیاند هێرش دەباتە سەر کوردستانی سووریە و لە ناوچەی عەفرینەوە دەست پێ دەکا، هەڕەشەکانی خستە بواری کردەییەوە و بە چەکی قورس و فڕۆکە و تۆپباران هێرشی کرده سەر کوردستان.

لەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستەدا کە هەر ڕۆژەو لە گۆشەیەکەوە گرووپێکی توندڕەو و تێرۆریست سەر هەڵدەدا و هەموو ئەو گرووپانە لە کۆماری ئیسلامیەوە بگرە تا داعش و ئەوانی دیکە، یەکەم هەنگاویان هێرشکردن بۆ سەر کوردستان بووە و ئەوەش بە مەبەستی پاکتاو و ژینۆسایدی کورد بووە.