کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆپبارانی ناوچە شاخاویەکانی کوردستان بەردەوامە

15:19 - 8 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: تۆپخانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ناوچە شاخاویەکانی کوردستان بەردەوام بە چڕی تۆپباران دەکەن.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە کە هەر وەک لە ڕاگەیندراوی پێشووماندا ڕامانگەیاندووە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ،لە کردەوە دژی مرۆییەکانی بەردەوامە و پاش ئەوەی شاخی کۆدۆی بە چڕی بوردمان کرد،کاتژمێر ۱:۳٠ی پاشنیوەرۆ زنجیرە چیاکانی سەقەر و بەربزێن کە بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوورەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات تێدا هەڵکەوتووە،بوردمان کرد و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە جگە لە زەرەر گەیاندن بە ژینگەی ناوچەکە،بە خۆشیەوە هێچ زیانێکی بۆ پێشمەرگەکانی کوردستان، بەدواوە نەبووە.

فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی