کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆپخانەکانی ڕێژیمی ئێران بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیان تۆپباران کرد

14:40 - 15 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: کە جارێکی دیکە ڕێژیمی ئێران تۆپبارانی ‌بارەگە سنوورییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی دەست پێ کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە سنوورییەکانی چۆمان و سیدەکان، ڕێژیمی ئێران تۆپبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەم ناوچانە دەست پێ کردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچە سنوورییەکانی سەر بە پیرانشار لە ڕۆژهەڵات و سنوورەکانی سەر بە باشوور لە چۆمان و سیدەکانی بە تۆپ و خومپارە کردووەتە ئامانج.

هەروەها بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکان کەوتووەتە بەر هێرشی تۆپخانەکانی ڕێژیمەوە.

لە داهاتوودا زنیاری زیاتر لەم بارەوە بڵاو دەکەینەوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان