کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆری میکۆنوس مەحکووم دەکرێت

12:42 - 25 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ خەرمانان ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٦ی خەرماناندا، بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و مەحکوومکردنی تێرۆریزمی ڕێژیمی ئێران لە شوێن و گەرەکەکانی "پاڕکی تەپەی قازی بەرامبەر بە پاسگای ژمارە ١٢، دۆڵی کەروێشکە، بەر دەرگای مزگەوتی حەزرەتی ئیسمایل، ئیستگای سێ، چوار، پێنج و شەش، بەهارستانی ڕۆژئاوا و بەهارستانی ڕۆژهەڵات، بەر دەرگای پایگای بەسیجی بەهارستان، بەر دەرگای مزگەوتی خاتەمو‌لئەنبیای بەهارستان، تێرمیناڵی کۆن، بەر دەرگای هۆنرەستانی ئێبنی ‌سینا، سێڕای تەپەی قازی و پەردی هەوایی تەپەی قازی، شارکی کارمەندان، بەر دەرگای تالاری تەک‌ستارە، بەر دەرگای ئێستەخری بەهمەن، پشتی سیلۆ و گەڕەکی باغی سیسە" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوه بردووە.