کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی بنەماڵەی شەهیدان دەکەن

12:03 - 6 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمەڵێک ئەندامی حیزبی دێموکرات و دڵسۆزانی تێکۆشەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی حیزبیان کردووە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی لەو سەردانەدا بە نیشانەی پێزانین و یادکردنەوەی یادی شەهیدان، جامانە کە هێمای پێشمەرگە و کوردایەتییە لە ملی دایکی و ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانیان ئاڵاندووە.

هاوکات قارەمانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە بە ڕێبازی شەهیدان لە گوندی "سلێن" سەر بە شاری مەریوان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.