کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لەگەڵ پیشمەرگەی کوردستان پەیمانیان نوێ کردەوە

11:27 - 15 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی پەیمان و بەڵێنیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ١٣ی خەزەڵوەر تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی "کۆنەقەڵا"ی شاری شنۆ و بۆ چەندەمین جار لە یەک حەوتووی ڕابردوودا چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و بە نووسینی درووشمی شۆڕشگێڕانە، بەشێکی بەرچاو لە دیوارەکانی ئەم گوندەیان ڕازاندەوە.

بەشێک لەو درووشمانە بریتی بوون لە: بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی قاسملوو، بژی ڕاسان، بژی دێموکرات.

ئەم جۆرە چالاکییە لە کیلسیپانی پیرانشاریش بەشێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوە چوو و تێیدا نیشتمانپەروەرانی ئەم دەڤەرە پشتیوانی خۆیان لە ڕاسان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی کە بووە مایەی دڵگەرمی و دڵخۆشی خەڵکی ناوچە.