کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە

11:09 - 3 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان دەربڕی.

ئەندامان و لایەنگرانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی "خورینجە"ی سەر بە شاری پیرانشار، پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات لەم گونده بە نووسینی دروشمگەلێکی وەکوو: قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە، قاسملوو لە ڕێبازیدا زیندووە، بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها بە بڵاوکردنەوەی پووستێری تایبەت بە ڕێبەری شەهید، دوکتور قاسملووی مەزن، بۆ جارێکی دیکە وەفاداری و ئەمەگناسیی خۆیان بەرانبەر بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان دەربڕی.