کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد

11:02 - 22 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار لە ناوچەی پیرانشار بۆ چەندەمین جار لە ماوەی ڕابردوودا چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پشتیوانی خۆیان بۆ حیزبی دێموکرات و ڕاسانی خۆرهەڵات دووپات کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ڕابردوو پێشمەرگەکانی شار لە پەسوێی پیرانشار، بە نووسینی درووشم و ڕازاندنەوەی دیوارەکانی ئەم دەڤەرە بە تراکت و وێنەی ڕێبەرانی شەهید پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی دێموکرات نوێ کردەوە.

ئەو درووشمانەی کە لە پەسوێ، دیوارەکانی پێ ڕازێندرانەوە بریتی بوون لە: ڕاسانی ئەم جارە ڕاسانی شاخ و شارە، بژی حیزبی دێموکرات، ڕاسان بەردەوامە، مەرگ بۆ نیشتمان‌فرۆشان.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنە جیاجیاکانی کوردستان و بۆ دووپات‌کردنەوەی بەڵێنەکانیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات بە شێوەی جۆراوجۆر چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە کە بووەتە مایەی دڵخۆشی خەڵک و ئەویندارانی ڕێبازی شەهیدان.