کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک له شنۆ تەقەی لە دوو هاووڵاتی کرد

11:39 - 8 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: بەکرێگیراوێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ، تەقەی لە دوو هاووڵاتی کرد و لە ئەنجامدا ئەو دوو کەسە بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "م.ع" خەڵکی گوندی "خانلەر سەر بە شاری شنۆ لەسەر ئاو لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بەشەڕ دێت و لە ئەنجامدا بە چەک تەقەیان لێ دەکات و ئەو دوو هاووڵاتییە بریندار دەبن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ئاشکرای کرد: "لە دوای ئەو شەڕە و برینداربوونی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئەو جاشه خەبەری بە هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم داوە کە ئەو دوو کەسە هاتوون بمکوژن".

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە برینداربوونە سەر بە بنەماڵەی "کابان"ـن.

هەر لەو پێوەندییەدا، هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، کە هێز و خۆفرۆشەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاخەکانی کێلەشین و شوێنێک بە ناوی "دۆڵ مەیدان" بۆسە دەدانێن.

هەواڵنێری کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد،  ئەو جاش و خۆفرۆشانە لەگەڵ هێزەکانی سپای ڕێژیمی ئێران دوای بۆسەدانان لەو شوێنانە لە گوندەکانی "جەڵدیان و شێخان"یش بۆسە دادنێنەوە.