کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سوئێد بەڕێوە دەچێت

10:16 - 25 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: کۆمیتەی سوئیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەرزنرخاندنی یادی ٧٣ ساڵەی کۆماری کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی ٧٣ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان (١٩٤٦)، لە شاری ستۆكهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوئید، لە ڕێكەوتی ٢٠١٩/٠١/٢٦ زایینی، جێژنێكی بەشكۆ بەڕێوە دەچێت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەكەمان و هاوكات كوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی سوئید ئاگادار دەكەینەوە، كە بۆ پیرۆزكردن و بەرزنرخاندنی یادی كۆماری كوردستان، بەشداریی لەو جێژنەدا بكەن.

هاتن بۆ هەمووانە و پێشەكی بەخێرهاتنتان دەكەین.

بەسپاسەوە

كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئید