کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە "داڵانپەڕ" بەڕێوە چوو

12:54 - 26 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی و پیرۆزکردنی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژدا بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمەڵێک لە کەسایەتی، مامۆستای زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

ئەو کەسایەتی و مامۆستایانە لە چیای داڵانپەڕی ورمێ کۆبوونەوەیان گرتووە و پیرۆزبایی خۆیان له حیزبی دێموکرات دووپات کردووەتەوە.

لە زانکۆکانی ئێران و کوردستاندا مامۆستایان و خوێندکارنی کورد وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، خۆیان بە پاڵپشتی حیزب زانیوە و پشتیوانیان لە خەباتی ڕەوای حیزب کردووە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا توێژ و چینە جیاوازەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەی جۆراجۆر پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دەربڕیوە.