کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ پیرۆز بێت

13:17 - 25 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان، لایەنگران، پیشمەرگەکانی شار و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.

تێکۆشەرانی دێموکرات له گوندی "ساڵیان"، شەوی چوارشەممە، ٢٣ی گەلاوێژ، ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان هەڵ کرد و بوو بە مایەی خۆشحاڵیی خەڵک. ئەو ئاڵایە دواتر لە لایەن جاش و بەکرێگیراوانەوە هێنرایە خوارەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، له ناوچەی ژاوەرۆ، گوندی ئەوێهەنگ، له کوچکەسووری سەربەرزەوه، پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.

لە شاری شنۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، پەیامی پیرۆزبایییان بڵاو کردەوە.

 قارەمانانی دێموکرات لە شاری بووشێهر، له "بۆزۆرگڕای ئازادی، بووشێهر، باخی زەھرا،

تەنگەکی یەکەم، ڕووبەڕووی سپا"، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

لە سنە، لە گوندەکانی ژاوەرۆ، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو. هاوکات لاوانی شۆڕشگێڕی سنە بە شایی و هەڵپەڕکێ لەسەر شەقام و وتنەوەی دروشمی ٢٥ی گەلاوێژ لە خەڵکی شاری سنە پیرۆز بێت، ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد.

لە شاری پیرانشار، پێشمەرگەكانی شار بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە شاری مەهاباد ڕۆڵەکانی دێموکرات له شاروێران، وسووکەند، مەسیری بەر ئەشکەوتان بۆ سێ‌کانی شوێنی سیاحەتیی خەڵک، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە بۆکان، قارەمانانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ٢٥ی گەلاوێژیان پیرۆز کرد.

لە گوندی نییەر، کاکێشانی شەهیدان، ئاگری ٢٥ی گەلاوێژ هەڵکرا. ئەم ئاگر کردنەوانە لە کاتژمێر ٩ و نیوی شەوەوە هەتا ١٠ و چارەک درێژەی هەبووە. تێکۆشەرانی دێموکرات لەو گوندە، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزب بە هەڵکردنی ئاگر لە شوێنەکانی وەک سێڕێیانی نییەر، مێراو و تەنگیسەر، کەلی سەڕێز، قەڵای مێرگەوار، دوو تایلە، کوچک قیبلە و هەروەها بەرزاییەکانی دەشتی زرێبار، یادی ٧٤ ساڵەی دامەزرانی حیزبیان بەرز ڕاگرت. هاوکات لە گوندی تەنگیسەر ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤ــەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات پیرۆز کرا.

ڕێژیم بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی وێنە و ویدیۆکان، ئینتێرنێتی ئەو گوندانەی پچڕاندبوو و زۆر بە خاوی کەڵکی لێوەردەگیرا.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ ۷٤مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کورستانی ئیران، لە شارەدێی "نــێـ"ـی خۆڕاگر و قەڵای دێموکرات لە ناوچەی مەریوان، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.

لە کاتژمێر ٨ی ‌ئێوارەی ۲٤ی گەلاوێژ، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک چوونە نێو مزگەوتی گەورەی نــــێ و لەسەر بڵیندگۆی مزگەوتەکە سروودی شۆڕشگێڕانەیان دانا، بە جۆرێک کە خەڵکی دانیشتووی نێ گوێیان لێبوو و ئەم کارەی ئەندامانی حزب بوو بەهۆی دڵخۆشیۆ خەڵک. هێزەکانی ڕژێم کە ئەم دۆخەیان دیت، بەرقی گوندەکەیان کوژاندەوە، بەڵام دیسان بە هەڵبوونەوەی بەرق سروودەکە لەسەر بڵیندگۆ دووپات دەبووەوە.

شێرەکوڕەکانی دێموکرات بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حێزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بەرزاییەکانی ئاتەشگای پاوە بە داگیرساندنی ئاگرێکی گەورە کە بۆ ماوەیێکی درێژ گسپەی بووە ھۆی شایی خەڵک و لە زۆربەی گوندەکان و بەتایبەت شاری پاوە بەدی دەکرا، پێچەوانەی پڕوپاگاندای دوژمن و بەتایبەت جاشەکوردەکان، ئەوانەی ھاتنە بەر دەم ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئسلامی و ڕقی دەروونیان بەرانبەر بە ویست و ھزری نەتەوەیی ئەم گەلە دەر بڕی و ھێرشیان کردە سەر شۆڕشی ڕەوای گەلی کورد و حێزبی دێمۆکرات، و خۆیانیان وەک قارەمان دەناساند، ئاگرەی ئەمشەو ٢٥ـی گەلاوێژ ئەو ڕاستیەی بۆیان دووپات کردەوە کە ئەم دەڤەرە وەک ژیلەمۆیە کە دیسان هەڵدەگیرسێتەوە.

لە کرماشانی زێدی کوردانەوە، قارەمانانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرندانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە تاران بۆ جارێکی دیکە قارەمانانی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پەیمانیان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردەوە.