کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەماڵ نەبەز لە بەرهەمەکانیدا بۆ هەمیشە زیندوو مایەوە

17:19 - 17 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: "جەماڵ نەبەز" نووسەر، ڕۆشنبیر و مێژوونووسی ناوداری نەتەوەی کورد لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. 

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، جەماڵ نەبەز، نووسەر، رۆشنبیر و مێژوونووسی ناوداری نەتەوەی کورد لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.  پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی ١٩٣٣ی زایینی  لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە سەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە، دەرونناسی و بیرکاری خوێندووە. 

نەبەز لە شارەکانی کەرکووک، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە و دوای ٢٨ ساڵ ژیان ڕۆیشته ئورووپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مونیخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.

لە ساڵی ١٩٦٧-١٩٧٠ لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە.

ئەو بیرەمەندە جیا لە نووسینی چەند کتێبێک، وەرگێڕانی بۆ چەندین کتێبی دیکە کردووە کە بەرهەمەکانی ویلیام شێکسپیەر لە نێوانیاندا هەیە.

به‌شێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانى پرۆفیسۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز بریتین لە:

چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: "The Tempest") نووسەری ئینگلیزی زمان ویلیام  شێکسپیەر، وەرگێڕدراوی جەماڵ نەبەز ساڵی ١٩٥٥.

لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە ساڵی ١٩٨٦ - هەولێر

خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی ١٩٨٧

نووسینی کوردی بە لاتینی

وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین

پاڵتۆ بە ئینگلیزی (The Coat) لەساڵی ١٩٥٨، نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل

سەرەتای میکانیک و خۆماڵەکانی ماددە

زمانی یەکگرتووی کوردی، ساڵی ١٩٧٩

ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لە ساڵی ٢٠٠١

ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا

الامیر الكردى، میر محمد الرواندزی، الملقب به (بیرى كۆره‌)