کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حه‌وت كه‌س لە ئەندامانی هه‌ده‌په‌ دەسبەسەر کران

17:53 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ‌‌حه‌وت كه‌س لە ئەندامانی هه‌ده‌په‌ که سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم ده‌سبەسەركران.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی خەرمانان، حەوت کەس لە ئەندامانی هەدەپە لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە دەسبەسەر کران.

سه‌رۆكی شاره‌وانی كارایازی، "مه‌لیكه‌ گۆكسو" كه‌ ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه‌‌ و دوو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی کە لە خاڵی پشکنینی ئەشکالە، له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌رزه‌ڕۆم-ئه‌رزنجان دەسبەسەر کراون.

لقی دووی دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌رزه‌ڕۆم سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر ئەم حەوت کەسەدا سه‌پاندووە.

لە ماوەی ڕابردوودا دەوڵەتی تورکیە  چەندین شارەوانیی کورد لە کوردستانی باکوور، لەسەرکارەکانیا  لابرد.

دوای ئەو بڕیارەی تورکیە؛ خەڵک ناڕەزایەتییان پێشان دا و ڕژانە سەر شەقامەکان.